بەهۆی گەرماوە پارێزگای بەسەرە كرایە پشوو

بەهۆی گەرماوە پارێزگای بەسەرە كرایە پشوو

پەیامی کورد... بەهۆی گەرماوە پارێزگای بەسەرە كرایە پشوو

پارێزگاری بەسرە ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماو لەبەر سەلامەتی هاوڵاتیان بڕیاردرا ئەمڕۆ چوارشەممە بكرێت بە پشووی فەرمی.

(ئەسعەد عیدانی) پارێزگاری بەسرە لە ڕاگەیەنراوێكیدا ڕایگەیاندووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، لە پارێزگای بەسرە ئەمڕۆ چوارشەممە پشووی فەرمییە.

عیدانی لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە، لەپێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ موسڵمانان بۆ یادكردنەوەی رۆژی حەوتی مانگی موحەڕەم و لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، ئەمڕۆ چوارشەممە كرایە پشوو.

پارێزگاری بەسرە راشیگەیاندووە، پشووەكە فەرمانگە ئەمنی، خزمەتگوزاری و تەندروستییەكان ناگرێتەوەو بۆ پێدانی پشوو لەو فەرمانگانە، دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەری فەرمانگەكان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە