ووڵاتێکی ئەورووپی هۆشداری ڕوودانی کارەسات دەدات

پەیامی کورد      ....  

پەیامی کورد      ....    ووڵاتێکی ئەورووپی هۆشداری ڕوودانی کارەسات دەدات

ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ هەزار و ٤٩١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە بەلجیکا لەسەر بنەمای تێکڕای رۆژانە تۆمارکراون و دەسەڵاتی تەندرووستی ووڵاتەکەش هۆشداری لە رووداوی "کارەساتبار" لەناو نەخۆشخانەکان دەدات بەهۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە.

دەسەڵاتدارانی تەندرووستی بەلجیکا لە راگەێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن، "لەم هەفتەیەدا مەترسی دۆخێکی کارەساتبار لەناو نەخۆشخانەکانی بەلجیکا دەکەن، بەهۆی زیادبوونی تووشبوانی کۆرۆنا"، لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەت و ئیدارەی شارەکان رێکاری چڕتریان گرتوەتەبەر بۆ دانانی سنوورێک بۆ بڵاوبوونەوەی پەتاکە.

بەگوێرەی ئامارەکانی دەسەڵاتدارانی تەندرووستی بەلجیکا لەم هەفتەیەدا و بەتێکڕا رۆژانە ١٢ هەزار و ٤٩١ توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، ئەوەش ئەگەر بەراورد بکرێت بە تێکڕای تووشبوونی رۆژانە لە هەفتەی رابردودا بەرێژەی ٤٤% زیادیکردوە و کۆی گشتی تووشبوانیش ٣٣٠ هەزار کەسی تێپەڕاند.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە