جل و بەرگی هێزی پێشمەرگە یەک دەست دەبێت

جل و بەرگی هێزی پێشمەرگە یەک دەست دەبێت

پەیامی کورد... جل و بەرگی هێزی پێشمەرگە یەک دەست دەبێت

لیوا قارەمان کەمال جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ڕایگەیاند، هەموو هێزی پێشمەرگە یەک جۆر جلوبەرگی دەبێت و چەند دیزاینێک پێشنیاز کراون بۆ ئەوەی جیاواز بێت لە هەموو جلوبەرگی سەربازیی دەوروبەرمان.

لیوا قارەمان کەمال بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، لە چوارچێوەی پرۆژەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە یەکێک لە بەرنامەکانی چاکسازی ئەوەیە کە هەموو هێزی پێشمەرگە دەبێت یەکپۆش بێت و یەک جۆری جلوبەرگی هەبێت و جلەکەش جیاواز بێت لە هەموو جلی سەربازی دەوروبەرمان.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئێستا سەرقاڵی ئەو پرۆژەیەن بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجامدراوە و چەند دیزاینێک دیاریکراوە و گفتوگۆی لەسەر دەکەن بۆ ئەوەی دیزاینێکیان دیاری بکرێت.

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە هێمای بۆ ئەوەش کردووە، ئەوە هەنگاوێکی زۆر باشە هێزی پێشمەرگە لە هەموو شوێنێک یەک جۆری جلوبەرگی دەبێت و یەکپۆشبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە