پەیامی کورد... منداڵێکی کۆڵبەر لە سنووری بانە گیانی لە دەست دا
کۆڵبەرێکی منداڵ بە ناوی هیوا ئیختیارەدینی تەمەن ١٦ ساڵ، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری بانە بەهۆی سەرماوە ڕەقی بردەوە و گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٩ی جەنیوەری ٢٠٢٣) هیوا ئیختیارەدینی، کۆڵبەری تەمەن ١٦ ساڵ، لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە و لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی سەرمابردووییییەوە گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیوا ئیختیارەدینی، خەڵکی شارەدێی "ئارمردە"ی شاری بانەیە و بە هۆکاری تاریکییەوە لە ڕێگە سەری لێ دەشێوێت و ڕێگە ون دەکات و لە هاوڕێکانی جیا دەبیتەوە، هەر بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیدا لانی کەم ٢٩٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ١١ کەسیان منداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە