"پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشکەوتی مووچەدا دەکرێت"

"پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشکەوتی مووچەدا دەکرێت"

بەوتەی وەزیری تەندرووستیی حکومەتی هەرێم، لە ئایندەیەکی نزیکدا پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچەدا دەکرێت.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، د.رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کە پەیوەندی بەوەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کردووەو بڕیاری خەرجکردنی مانگێکی دیکەی پارەی هاندان دراوە. 
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە راستەوخۆ دوای پشووەکان لە (٢٥) ئاداردا پارەکە خەرج دەکرێت.
وەزیری تەندرووستی هەرێم باسی لەوەشکردووە، کە هەریەک لەنێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی، جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە بەزووترین کات پێداچوونەوە بە پاشەکەوتی مووچەدا  دەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە