پەیامی کورد ... فەڕانسا تورکیا بە دەستێوەردان لە قەرەباغ تۆمەتبار دەکات
جان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی تەشرینی یەکەم ڕایگەیاند، "ئەوەی لە شەڕی قەرەباغ دا نوێیە، دەستوەردانی سەربازیی توركیایە، كە ڕەنگە ئەوەش ببێتەهۆی بە نێودەوڵەتییكردنی ململانێكە."
مەبەست لە وتەكەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كە دەستێوەردانی توركیا بە نوێ ئەژماردەكات، ئەوەیە كە لە شەڕی ئەمجارەی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دا سەبارەت بە قەرەباغ، توركیا دەستوەردان دەكات و ئەوەش جیاوازە لەو ململانێ و شەڕانەی لە دەیان ساڵی ڕابردوودا لەنێوان ئەو لایەنانەدا ڕوویانداوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا بە ناڕەزاییەوە ڕایگەیاندبوو، "توركیا چەكداری سوریی توندڕەو لە ڕێگەی غازی عەنتابەوە ڕەوانەی قەرەباغ كردووە بۆ یارمەتیدانی ئازەربایجان لە شەڕ دژ بە ئەرمینیا دا."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە