ئیسرائیل دژایەتی لەیەك نزیك بوونەوەی ئەمریكاو ئێرانی راگەیاند

ئیسرائیل دژایەتی لەیەك نزیك بوونەوەی ئەمریكاو ئێرانی راگەیاند

پەیامی کورد... ئیسرائیل دژایەتی لەیەك نزیك بوونەوەی ئەمریكاو ئێرانی راگەیاند
 

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ڕایگەیاند، دژایەتی هەر ڕێككەوتنێكی ئەتۆمی كاتی نێوان ئەمریكاو ئێران دەكات.

دوای ئەوەی ڕاگەیاندنەكانی ئیسڕائیل بڵاویانكردەوە، لە یەكتر تێگەیشتنێك هەیە لە نێوان واشنتۆن و تاراندا سەبارەت بە سنوورداركردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران و لە بەرامبەریشدا كەمكردنەوەی سزاكانی سەر تاران، نەتانیاهۆ ئەم لێدوانەیدا، نەتواندراوە بە شێوەیەكی سەربەخۆ ئەو هەواڵانە پشتڕاست بكرێنەوە كە گوایە ئەمریكاو ئێران گەیشتوون بە لە یەك تێگەیشتنێك و ئەمریكاش ڕەتی دەكاتەوە لەگەڵ ئێراندا ڕێككەوتبێت.

نەتانیاهۆ وتی: ئیسڕائیل بە ئەمریكای ڕاگەیاندووە، كە كەمترین لە یەك تێگەیشتن كە بە ڕێككەوتنی بچووك ناودەبرێن، بە بۆچوونی ئێمە لە بەرژەوەندی ئامانجەكەدا نین و ئێمە دژایەتی هەموویان دەكەین.

بەرپرسانی ئیسرائیل پێیان وایە لە یەك تێگەیشتنێك هەیە لە نێوان ئەمریكاو ئێراندا سەبارەت بە سنوورداركردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن تارانەوە، بەرپرسەكان نەیانویست ناویان ئاشكرا بكرێت، ئەوەش بەهۆی نهێنی بابەتەكەوە.

هەفتەی ڕابردوو ماڵپەڕی هەواڵی واڵای ئیسڕائیل بڵاویكردەوە، بەپێی ئەو لە یەك تێگەیشتنە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ لە (%60) سنووردار دەكات، ئەوەش لە بەرامبەر كەمكردنەوەی ئەو سزایانەدا كە سەپێندراون بەسەریدا. ماڵپەڕەكە ئاماژەشی بەوەدا ئەمریكاو ئێران تاوتوێی ئاڵوگۆڕكردنی زیندانییەكانی نێوانیشیان دەكەن.

هەفتەی ڕابردوو وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا (ماتیو میڵەر) وتی: هیچ ڕێككەوتنێك نیەو ئەو هەواڵانە ڕاست نین.

واڵا لە ڕاپۆرتەكەیدا وتوویەتی، نەتانیاهۆ لەمدواییانەدا لە كۆبوونەوەی كۆمیتەیەكی پەرلەماندا وردەكارییەكانی ئەم ڕێككەوتنەی ئاشكرا كردووە، ئەمریكاو ئیسڕائیل زانیارییە هەواڵگرییەكان لە نێوانیادا ئاڵوگۆڕ دەكەن و بە شێوەیەكی سەرەكی سەنگییان لەسەر ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەكەیەتی.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە