پەیامی کورد ... بە باوەڕی کارناسی سیاسی ئیسرائیلی ، ووڵاتی ئیسرائیل هیچ کات خەڵکی ئێران وەکوو دوژمنێک لە بەرچاو ناگرێت .
هەردوو ووڵات مێژوویەکی دوور و درێژی دۆستانەی هاوبەشیان هەیە . لە لایەکی دیکەوە ، ئەم پەیوەندییانە لە نەوەی ڕابردووەوە ڕاوەستاوە ، چوونکە ڕابەرانی دوو ووڵات قازانجەکانی خۆیان لەم بابەتەدا دەبینن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، زڤی ماگێن " Zvi Magen ، دیپلۆمات ، باڵیۆزی پێشووی ئیسرائیل لە مۆسکۆ و لە هاوکارانی کۆمیتەی گشتی ئەرتەشی ئیسرائیل کە لە حاڵی حازردا وەکوو لێکۆلەری پلەباڵا لە دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی ئەمنییەتی نەتەوەیی لە زانکۆی تەل ئەبیب خەریکی ئیشە لە میانەی هەشتەمین کۆنفرانسی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە زانکۆی بیرۆکەی نێونەتەوەیی " والدی " لە ووتوووێژی تایبەتدا سەبارەت بە بابەتی گرینگی ڕۆژهەڵاتی ناوین چۆنییەتی مامەڵە لەگەڵ تەلئەبیب لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی ، پیلان و بیرۆکەی درووست کردنی ناتۆی عەرەبی ، هەوڵەکانی ئیسرائیل ، بەرەنگاربوونەوەی ژێئۆپۆلیتیکی تیکەڵاو و ئاڵۆزدا لە جێبهەی سووریا و مامەڵەی ئیسرائیل و ڕووسیا لەم دۆخە ئاڵۆزەدا ووتووێژیان کرد .
کاتێک کە ئێمە سەبارەت بە کێشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا قسە دەکەین ، ناتوانین ناوی ئیسرائیل وەکوو بەشێکی جیانەبوو لەم ناوچە گرینگ و ستراتیژییەدا لەبەرچاو نەگرین و لە حاڵی حازردا زۆر کەس لە سەر ئەم باەڕەن کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین درووست کردنی ناتۆی عەرەبی کارێکی پێویست و گرینگە ، و هەروەها ووڵاتانی یەکیتی عەرەبی بە شێوەی لە ڕادەبەدەر لەگەڵ ئیسرائیل نزیک دەبنەوە .بۆیە بیرۆکەی و تێڕوانینی درووست کردنی ئەم یەکیتییە چۆن دەنرخێنن ؟ پێگەی ئیسرائیل لەم نێوەندە دا چۆنە ؟
لە ووڵامدا ماگێن ڕایگەیاند : ئیسرائیل دەیەوەێ ئەم بیرۆکەیە بە شێوەی پۆزێتیف تەماشا بکات ، ئەمە بەم مانایە دێت کە " درووست کردنی ئەم یەکیتییە " دەرفەتێکە بۆ دۆستی لەگەڵ دراوسێیە عەرەبەکان ، و لە هەوڵدان بۆ درووست کردنی پەیوەندییە لەگەڵ ئەواندا .
یەکێک لە هۆکارەکانی درووست کردنی ئەم یەکیتییە لە دۆخی ئێستادا ، پەیوەست بوونی ئیسرائیل ە بەوان .
ئەم جۆرە ووتوووێژانە لە حاڵی حزردا لە حاڵی ئەنجامدانە . بۆ ماوەیەکی دووروودرێژ ، زۆر کەس هەوڵ دەدەن تاکوو تاوانباری هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ئیسرائیل بزانن و دەڵێن کە ئەگەر ئیسرائیل بوونی نەبێ ، هەموو شتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا باش دەبێت .
ئێمە بەردەوام دەبیستین کە لە سووریا کوشتار دەبێت ، دیسانەوە ئیسرائیل سەرزەنشت دەکرێت . ئیسرائیل هەموو کات ئامانج نەبووە . ئیسرائیل بڕگەیەکی لە جێ بووە . هەربۆیە بۆ ساڵانێکی زۆر ئیسرائیل هەوڵیداوە تاکوو لەم دەورە دەربچێت و بە ئاشتی لەگەڵ دراوسێیەکانی خۆیان بژین ، لە هەندێک بابەتدا ئەم ڕووداوە ڕوویداوە : میسر و ئوردۆن و ووڵاتانی دیکە ، کە بۆ ساڵانی زۆر لەگەڵ ئەواندا لە پەیوەندییە . دەتوانین بڵێین کە ئەم ڕەوەندە و ئەم شتە بوونی هەیە . هەربۆیە ڕابەرانی ووڵاتانی عەرەبی ، یەک لە دوای یەک ، لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهوو داوەت دەکەن ، تاکوو چاوپێکەوتنیان هەبێ و سەبارەت بە بەقەراری پەیوەندییەکان پێکەوە باس دەکەن .
ئەڵبەتە گرینگی ئەوەیە کە پرسی فەلەستین چارەسەر بکرێت . بەڵام ئەمە بابەتێکە دەتوانرێ چارەسەر بکرێت . دەتوانین بڵێین کە ڕێکاری پێویست لە حاڵی گۆڕانکارییە ، چوونکە ئامانجەکان ، قازانج و دۆخی ستراتیژیک لە ناوچەکە گۆڕانکاری بە سەر هاتووە . هەر بەم هۆیەوە ڕابەرانی ووڵاتانی عەرەبی لە حاڵی پێداچوونەوەی ئەم بابەتەن کە لەگەڵ چ کەسێک دۆستن و لەگەڵ چ کەسێک بکەونە دژایەتییەوە .
نزیک بوونەوەی ئیسرائیل لەگەڵ درواسێیەکان و باقی ووڵاتانی عەرەبی ، بە باوەڕی زۆر کەس وەکوو هەڕەشەیەک بۆ ئێران هەژمار دەکرێت وەکوو نموونە ، ئەم باوەڕە بوونی هەیە کە شەراکەتی ئیسرائیل کە ناتۆی عەرەبی تەنیا بە مەبەستی بەهێز کردنی پەیوەندی سەربازی و بەرەنگاربوونەوەیە لەگەڵ ئێران ، ئایا ئەمە ئەمرێکی ڕاستییە ؟ و ئەوەی کە ئیسرائیل تا چ ڕادەیەک لە ئێران دەترسێت ؟
ماگێن : بەر لە هەر شتێک هەرگیز خەڵکی ئێران وەکوو دوژمن لە بەر چاو ناگرێت . دوو ووڵات ، لە مێژوویەکی زۆر دوور و درێژی دۆستانەی هاوبەش بەشدارن . لە لایەکی دیکەوە ، ئەم پەیوەندییە لە نەوەی ڕابردووەوە ڕاوەستاوە ، چوونکە ڕابەرانی دوو ووڵات قازانجی خۆیان لەمەدا دەبینن . ئەوان " ئێران " بڕیاریانداوە کە ئیسرائیل وەکوو دوژمن و دژبەر لە بەرچاو بگرن کە قازانجەکانی خۆی لە ناوچەکە دژی ئیسرائیل دەزانن . بەڵام من لەم باوەڕەدام کە ئیسرائیل تەنیا هەڕەمێکە بۆ پێشەوە بردنی ئامانجەکانی ئێران کە بە بابەتی دیسیپلینی ناوخۆ و ناوچەیی ڕاپێچ دەبن
دووهەم ، ئێران بۆ گەیشتن بە ئارمانجە ناوچەییەکانی خۆی بە دوای سیاسەتی تایبەتەوەیە کە بریتییە لە تێکهەڵچوونی ڕاستەوخۆ و یا خود بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل ، لەوانەش سەربازییە . ئێران بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە نێردراوگەلێکی بۆخۆی هەیە کە ئێمە ئەوانە پرووکسی ناو دەبەین ، کە دەبێتە هۆی بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ئیسرائیل لە سنوورەکانی خۆی
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە