پەیامی کورد... ئێران: ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی خۆمان دەزانین
کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر زاخۆ ئیدانە دەکات و دەڵێت، درێغی ناکات لە هاوکاریکردن و یارمەتیدانی عێراق.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆردوومانەکەی دوێنێی تورکیا بۆ سەر زاخۆی ئیدانە کرد و دەڵێت، کوشتن و بریندارکردنی هاووڵاتیی سڤیل سەرکۆنە دەکەین.
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هاوکاتی دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ خانەوادەی قوربانییان و حکومەت و گەلی عێراق، پشتیوانیی تەواوی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەربڕی و ڕایگەیاند، «کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی خۆی دەزانێت و لەم بابەتەدا درێغی لە هیچ هاوکاری و یارمەتییەک ناکات».
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە