تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسی ماربۆرگ لە ماوەی سێ ڕۆژدا کەسی تووشبوو دەکوژێت

تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسی ماربۆرگ لە ماوەی سێ ڕۆژدا کەسی تووشبوو دەکوژێت

پەیامی کورد... تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسی ماربۆرگ لە ماوەی سێ ڕۆژدا کەسی تووشبوو دەکوژێت

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی مەترسیی لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ماربۆرگ بە سەرتاسەری جیهاندا ئاشکرا کرد، بەهۆی ئەوەی ڤایرۆسێکی بکوژە و توانای هەیە لە ماوەی تەنیا سێ ڕۆژدا کەسی تووشبوو بکوژێت.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی باسی لەوە کردووە، لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا شوێنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ماربۆرگ سنووردارە بەڵام نیگەرانییەکان بۆ ئەوەن ڤایرۆسەکە بە جیهاندا بڵاو ببێتەوە، لە هەمانکاتدا جەختی کردووەتەوە، ئەگەر خەڵک بتوانن ڕێکارەکانی خۆپارێزی بە توندی جێبەجێ بکەن هەلی دەربازبوون لێی ئاسانتر دەبێت.

بەپێی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، مەترسیدارترین نیشانەی ڤایرۆسەکە بوونییەتی بە خوێنبەربوونی توند.

ڤایرۆسی ماربۆرگ، هۆکارە بۆ تووشبوون بە خوێنبەربوونی توند لە حاڵەتی پێشکەوتوویی نەخۆشییەکەدا و لە خێزانی ئیبۆلایە، لە ڕێگەی شەمشەمەکوێرەوە دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ بەشێوەی ناڕاستەوخۆ، لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکەش لەڕێگەی بەرکەوتن بە شلەکانی جەستەی کەسی تووشبووەوە دەبێت.

ڤایرۆسەکە لە سەرەتادا و بەر لە دەرکەوتنی نیشانە لە کەسی تووشبوودا ناگوازرێتەوە، تاوەکوو قۆناغی نەخۆشییەکە پێشکەوتووتر بێت توانای گواستنەوەی بەهێزتر دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە