ئەمریكا بە 150 ملیۆن دۆلار هاوکاری حكوومەتی ئەفغانستان دەكات

ئەمریكا بە 150 ملیۆن دۆلار هاوکاری حكوومەتی ئەفغانستان دەكات

 پەیامی کورد... ئەمریكا بە 150 ملیۆن دۆلار هاوکاری حكوومەتی ئەفغانستان دەكات

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، هاوکاری ئەفغانستان دەكەن بەمەبەستی باش بوونی دۆخی مرۆیی.

(ئەتۆنی بلینكن) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە تویتەری خۆی بڵاویكردۆتەوە، واشنتۆن پابەندە بە هاریكاری گەلی ئەفغانستان بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردراوە بڕ (150) ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشكەش بكەن.

پێشكەش كردنی هاوکاری دارایی لەلایەن ئەمریكاوە بۆ ئەفغانستان لەكاتێكدایە كە مانگی رابردوو ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (229) تۆن پێداویستی پزیشكی پێشكەشی ئەو وڵاتە كرد.

هەروەها پێشتر حكوومەتی ژاپۆنی بڕی (58) ملیۆن دۆلاری پێشكەش حكوومەتی نوێی ئەفغانستان كردبوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە