پەیامی کورد ... خەڵاتی نۆبێلی فیزیای ئەمساڵ بە سێ بیرمەند بەخشرا
دامەزراوەی خەڵاتەکانی نۆبل ئاشکرای کرد کە سێ بیرمەند و زانای ئەڵمانی بەریتانی و ئەمریکی بە هاوبەشی توانیان خەڵاتی نۆبلی فیزیا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ببەنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمیتەی داوەرانی دامەزراوەی نۆبل، هەرکام لە "ڕاجر پنرووز"، زانای فیزیای بەریتانی، بۆ توێژینەوە و دۆزینەوە لەبارەی سیاچاڵەکان، هەروەها "ڕاینهارد گنزل و ئەندریا گز" دوو زانای فیزیای ئەڵمانی و ئەمریکی بەهۆی دۆزینەوەی تەنێکی زۆر قورس و چڕ لە ناوەندی کاکێشانی ڕێگای شیری، بە هاوبەشی خەڵاتی نۆبلی فیزیای ساڵی ٢٠٢٠یان پێ بەخشراوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەندریا گز، چوارەم ژنە کە لە سەرەتای دانی خەڵاتی نۆبلی فیزیاوە واتە لە ساڵی ١٩٠١وە تا ئەمڕۆ ئەو خەڵاتەیان پێ بەخشراوە.
دابەشکردنی خەڵات لە نێوان چەند زانا و بیرمەند لە بواری جیاجیا، کارێکی خاوەن پێشینە و زانستییە و ساڵی ڕابردووش خەڵاتی نۆبلی فیزیا بە هاوبەش بە زانایەکی کەنەدی و دوو زانای سویدی بەخشرا.
خەڵاتی نەختینەی نۆبلی ئەمساڵ نزیکەی یەک ملیۆن و سەد هەزار دۆلارە کە نیوەی ئەو بڕە پارەیە دەبەخشرێتە "پنروز" ئەو نیوەکەشی دەردرێتە هەرکام لە "ڕاینهارد گنزل و ئەندریا گز" و بەو پێیەی کە ئەمساڵ ڕێوڕەسمەکانی دانی خەڵاتی نۆبلی ئەمساڵ بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆناوە هەڵوەشاونەتەوە، هەرکام لە براوەکان لە وڵاتی خۆیان خەڵاتەکەیان پێ دەبەخشرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە