پەیامی کورد... چەند ناوچەیەکی تری ئۆکراینا ڕزگار کرد
چەند ناوچەیەکی تری ئۆکراینا لەژێر دەستی سوپای ڕووسیا ڕزگار کرا لەلایەن سوپای ئۆکرایناوە ڕایگەیەندرا.
بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان، لە دژە هێرشی سوپای ئۆکراینادا، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستی پێ کرد، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ شارۆچکەیان لەژێر دەستی سوپای ڕووسیا ڕزگار کردووە.
هاوکات میک ڕیان لیوای خانەنشینی سوپای ئوسترالیا لە تویتێکدا نووسیویەتی: "پێ دەچێت ئۆکراینییەکان ئەو هەلەیان قۆستبێتەوە، کە سوپای ڕووسیا زۆر چاوی لەسەر باشووری ئەو وڵاتەیە و هێرشیان کردووەتە سەر خارکیف لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا و زوو توانیبێتیان هێڵی بەرگریی ڕووسیا ببڕن".
شایەنی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، سوپای ئۆکراینا ٣٠ شار و شارۆچکەی ڕزگار کردبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە