بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند

پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند

بوومەرزەیەک بە گوڕی 7.3 پلە بە پێوەری رێختەر ئیندۆنیزیای هەژاند و ئاژانسەکانی بوومەلەرزەزانیش هۆشداری لە روودانی تسونامی تووند دەدەن.

بەیانی رۆژی سێشەممە 14-12-2021 ئاژانسی بوومەلەرزەزانی ئەمریکا رایگەیاند، کە بوومەرزەیەک بە گوڕی 7.3 پلەی رێختەر رۆژهەڵاتی ئیندۆنیزیای هەژاند.

بوومەلەرزەکە کاژێر 10:20 بەیانی بەکاتی ئیندۆنیزیا [6:20 بەکاتی هەولێر] بە قووڵایی 18 کیلۆمەتر لەژێر دەریای فلۆرێس روویداوە، کە بە دووری 100 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری شاری مۆمێر.

ناوەندی هۆشداریی تسونامی لە دەریای هێمن هۆشداری لە دروستبوونی تسونامی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دەدات و دەڵێت دەکرێت کەناراوەکان کە دەکەونە نێو دووری هەزار کیلۆمەتر  لە چەقی بوومەلەزەکەوە، بەر شەپۆڵی "تووندی" تسونامی بکەون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە