پەیامی کورد... ناتۆ: هیچ پاساوێك بۆ ئه‌و بۆردومانه‌ی روسیا بۆسه‌ر پۆڵەندا نییه
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) رایگەیاند، هیچ پاساوێك بۆ ئه‌و بۆردومانه‌ی روسیا بۆسه‌ر پۆڵەندا نییه و ئه‌مەی روسیا ده‌یكات پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جێنس ستۆلتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی ناتۆ رایگه‌یاند، رێكخراوه‌كه‌یان لێكۆڵینه‌وه‌كانی له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و دو موشه‌كه روسیه له نێو خاکی پۆڵەندا ده‌كات. وتیشی، "لۆمه‌ی ئۆكرانیا ناكه‌ین كه پارێزگاری له ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بكات، به‌ڵكو به‌رپرسی یه‌كه‌م و كۆتایی ئه‌م هێرشه بێپاساوه خودی روسیایه".
ئه‌مینداری ناتۆ ئەوەشی وت، "رێكخراوه‌كه‌مان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لۆمه‌ی ئۆكرانیا ناكات، چونكه مافی خۆیانه به‌رگری له ئاسمان و هاوڵاتیانی خۆیان بكه‌ن و ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان دوور له‌مه‌ترسی بهێڵنه‌وه".
بە وتەی ستۆلتنبێرگ"روسیا به‌رپرسیاری یه‌كه‌م و كۆتایی ئه‌م هێرشه بێپاساوانهیه و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیانه‌یه كه كردونیهتیه سه‌ر ئۆكرانیا، تا ئێستاش پۆڵەندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داوای جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی چوار-ی هه‌ڕه‌شه‌كانی نه‌كردوه، كه به‌هۆیه‌وه هه‌ر ئه‌ندامێكی ناتۆ ده‌توانێت داوای دیدار له وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌ندامی ناتۆ بكات له پێناو پاراستنی ئاسمان و ئه‌نجامدانی هێرشی پێچه‌وانه ئه‌گه‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر بێت".
"داوا له روسیا ده‌كه‌ین له‌مه‌زیاتر كێشه بۆ خۆیان و بۆ وڵاتانی هاوسنور دروست نه‌كات و هیوادارین روسیا ده‌ستدرێژییه‌كانی بۆسه‌ر ئۆكرانیا و ئه‌م جه‌نگه بێ پاساوه‌ی بوه‌ستێنێت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م جه‌نگه سنوره‌كان ببه‌زێنێت". ئەمینداری گشتی ناتۆ وای وت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە