ئینسان نابێ بێ حۆرمەت بێ و سیاسەت لە سەر فێڵ بینا بکات

ئینسان نابێ بێ حۆرمەت بێ و سیاسەت لە سەر فێڵ بینا بکات

بە ووتەی سەرکردەیەکی هاوپەیمانی ، ئەوان وەک بەرهەم ساڵح نین حزبەکەی خۆیان بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە ناو یەکیتی نیشتمانی

کوردستان.

حەسەن بارام، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ڕاگەیاندووە :کارەکانی ئێمە وەک درێژەدان بە کاری سیاسی لە ناو هاوپەیمانیدا دوای وازھێنانی بەرھەم ساڵح بەردەوام دەبێ، بەڵام ” لە ئایندەیەکی نزیکدا ھاوپەیمانی بەشێواز و میکانیزمێکی دیکە ڕێک دەخەینەوە و درێژە بەکاری سیاسی دەدەین“.

هەروەها دوای خۆڕێکخستنەوە، سەرکردایەتی هاوپەیمانی بڕیاری بەستی کۆنگرە دەدات و کەسێک وەک سەرۆکی هاوپەیمانییەکە هەڵدەبژێرێت.

حەسەن بارام هەروەها ووتی : خەڵکانێک ”ڕەنگە“ بگەڕێنەوە ناو یەکێتی و حزبەکانی دیکە، بەڵام هاوپەیمانی ” بەهیچ شێوەیەک ناگەڕێتەوە ناو یەکێتی“.

ئەمانە لە کاتێکدایە بەرهەم ساڵح لە بەرامبەر کاندیدکردنی خۆی بۆ سەرۆککۆماری عێراق، وازی لە حزبەکەی هێنا و گەڕایەوە ناو یەکێتی و هەروەها بەرهەم ساڵح پێش گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتی، دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12/5/2018 ئەو حزبەی بە ساختەکاری لە هەڵبژاردن تۆمەتبار دەکرد، بووە هۆی گاڵتە و ناڕەزایی خەڵکی کوردستان، چوونکە دوای جیابوونەوەی لە یەکێتی، چەندین جار جەختی لەوە کردەوە، کە ناگەڕێتەوە ناو یەکێتی، چوونکە بە ووتەی خۆی ” ئینسان نابێ بێ حورمەت بێ و سیاسەت لەسەر فێڵ بینا بکات“.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە