پەیامی کورد... لە خۆپیشاندانەکەی سەقز ١٣ کەس بریندار بوون
لە ئەنجامی دەستتێوەردانی هێزە ئەمنییەکان لە گردبوونەوەی هێمنانەی خەڵک سەبارەت بە شەرمەزارکردنی کوژرانی ژینا ئەمینی لەپێش بینای فەرمانداریی ئەو شارە، لانی کەم ١٣ کەس بریندار بوون کە دوو کەسیان ژێر ١٨ ساڵ و سێ کەسیان ژن بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی، لاوێک بە ناوی کیان درەخشان لە بەشی سەریەوە بە سەختی بریندار بووە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
هێزەکانی دژە شۆڕش لەپێش بینای فەرمانداری سەقز کەڵکیان لە چەکی ساچمەیی وەرگرتووە و گازی فرمێسک ڕێژیان بۆ خەڵک فڕێ داوە.
خەڵکی سەقز ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢) ١٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی ژینا ئەمینی لە گۆڕستانی ئایچی سەقزەوە بەرەو پێش بینای فەرمانداریی ئەو شارە بەڕێکەوتن کە دوای دەستتێوەردانی هێزە ئەمنییەکان و بەکارهێنانی توندوتیژی ئاڵۆزی لێکەوتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە