پەیامی کورد … له توركیا به‌هۆی گه‌رده‌لوله‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ڕایگه‌یاند، له ڕۆژانى دووشه‌ممه و سێشه‌ممه، بەھۆی گەردەلولەوە لەناوچەی مەڕمەڕە لە باکووری خۆرئاوای ئەو وڵاتە، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 63 کەسی دیکە برینداربوون.
ماوەی دوو ڕۆژە لە مەڕمەڕەی توركیا گەردەلول هەڵیكردووە و زیانی گیانی و ماددیی داوە.
فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە تویتێكدا ئاشكرایكردووە، لە ئەنجامی گەردەلولهكهى ناوچەی مەڕمەڕە، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 63 کەسی دیکەش برینداربوون.
گەردەلولەکەی مه‌ڕمه‌ره سه‌ره‌تا له ڕۆژی دووشەممە بە خێرایی 130 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا ده‌ستیپێكرد، كه به‌هۆیه‌وه چەندین درەخت و خانوو زیانیان پێگه‌یشت و منارەیەکیشی ڕووخاند.
ڕۆژى دواتریش به‌هۆی گهردهلولهكهوه دەرگای خوێندگاکان لەو ناوچەیە داخران و دەوام نەكرا، گەشتە ئاسمانییەکانیش پەکیان کەوت.
تا ئێستا بەدیاریكراوی زیانە ماددییەكانی گەردەلولەكە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیاوە ئاشكرانەكراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە