لووتکەی دیموکراسی بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ وڵات بەڕێوە دەچێت

لووتکەی دیموکراسی بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ وڵات بەڕێوە دەچێت

پەیامی کورد … لووتکەی دیموکراسی بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ وڵات بەڕێوە دەچێت

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی دیموکراسی کە بڕیارە لە مانگی کانونی یەکەمی داهاتوودا بەڕێوەبچێت، بانهێشتنامەی ئاراستەی 110 وڵاتی جیهان کردووە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەنها ئیسرائیل و عێراق لەناو لیستی بانگهێشتنامەکاندان.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی دیموکراسی کە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت چینی گەورە ڕکابەری پشتگوێخستووە لەکاتێکدا تایوان لەناو بانگهێشتکراوەکاندایە، ئەمەش پەکینی تاڕادەیەکی زۆر توڕەکردووە.

بانگهێشتنامەکانی بایدن ژمارەیەک لە وڵاتانی دوور لە ئەمریکای تێدایە وەک هیندستان و پاکستان، بەڵام تورکیا کە ئەندامێکی هاوپەیمانی ناتۆیە لەدەرەوەی لیستەکەی ئەمریکایە و بانگهێشتنەکراوە.

لوتکەی دیموکراسی، کە لەبەرواری 19ـی کانونی دووەم بەڕێوەدەچێت بەشێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا وەک سعودیە، میسر، قەتەر، ئیمارات و ئەردەنی تێدا نییە.

بایدن لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین تەنها بەرازیلی ناگهێشتکردووە، کە سەرۆکێکی تودنڕەوی جێگە مشتومڕی لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان هەیە.

لیستەکەی ئەمریکا بۆ لوتکەی دیموکراسی لەناویدا پۆڵەندای تێدایە کە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە وەک وڵاتێک کە ڕێزی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناگرێت تۆمەتبار دەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە