پەیامی کورد... زێلێنسکی: داوا دەکەم ئەورووپییەکان بەرگری لە دروشمە گەورەکانی خۆیان بکەن
سەرۆکی ئۆکراینا ڕایدەگەیەنێت؛ ڕووسیا بێ بەزەیانە هێرشی کردووەتە سەر وڵاتەکەمان و دەستدرێژییان کردووەتە سەر هەزاران ژن. دەشڵێت: پێویستە ئەورووپییەکان بەرگری لە دروشمە گەورەکانی خۆیان بکەن.
لە وتارێکدا کە لە پەرلەمانی ئەڵمانیا بە شێوەی ئۆنلاین پێشکەشی کرد، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: ئێمە لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا دەژین، هێزەکانی ڕووسیا بە شێوەیەکی دڕندانە مامەڵە دەکەن و
دەستدرێژییان کردووەتە سەر هەزارەها لە ژنانمان و خزمەتگوزارییەکانمانی تێک داوە وڵاتەکەمانی وێران کردووە.
دەشڵێت: پێویستە جیهان ئەمانە ببینێت و جەنگەکە بوەستێنن، چونکە ئێمە دەجەنگین و تا هێرشەکە بەردەوام بێت بەرگری دەکەین.
سەرۆکی ئۆکراینا باسی لەوەشکرد، سیاسییەکان لە دوینادا بەڵێنیاندا کە دیمەنەکانی جەنگ لەسەر گەلێکی ئاشتیخواز ڕونادات، بەڵام ئەم بەڵێنانە ڕاست نەبوو، ئەوەتا ئۆکراینا کەوتووەتە بەردەم دڕندەیی ڕووسیا.
ڕەخنەی توندیشی لە هەڵوێستی وڵاتانی ئەورووپا گرت و وتی، " داوا دەکەم ئەورووپییەکان بەرگری لە ئازادی و یەکسانی و ئەو دروشمە گەورانە بکەن کە بە گوێیانداداوین، ئەوەتا ئێمە شەڕی ئەو بەهایانە دەکەین بۆیە نابێت ئەوانیش بێدەنگ بن".
ئەوەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە (22) ڕۆژە، هێرشی سوپای ڕووسیا بۆسەر خاکی ئەورووپا دەستیپێکردووە و ئەوەش جگە لە کارەساتی مرۆیی بۆ ئۆکراینییەکان، لەڕووی ئابووریشەوە کاریگەری لەسەر زۆرێک لە وڵاتانی جیهان دروست کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە