شاندێکی پارتی سەردانی بەغدا دەکات

شاندێکی پارتی سەردانی بەغدا دەکات

پەیامی کورد … شاندێکی پارتی سەردانی بەغدا دەکات

 

وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كریزی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناو‌خۆی و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌نگاوی پێویستی ناوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات ئه‌مڕۆش شاندێكی دیكه‌ی پارتی له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانیكردنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

 

مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ لیدوانێكدا راگەیاندووه‌: "لەچوارچێوەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، ئەمڕۆ شاندێكی پارتی سەردانی بەغدا دەكات".

 

ئاشكراشیكرد: "تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانی شاندی پارتی، تاتوێكردنی پەیوەندییەكانە لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەكان و حكومەتی عێراق".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە