پەیامی کورد ... سێنتکام کوژرانی ڕێبه‌ری گرووپی "حوڕاسه‌دینـ"ـی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ی پشتڕاست کرده‌وه
سێنتکام ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌مه به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر باکووری ڕۆژاوای سووریها ، کوژرانی محه‌ممه‌د یووسف زیا ڕێبه‌ری گرووپی "حوڕاسه‌دینـ"ـی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ی پشتڕاست کرده‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا سێنتکام له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێکس دا نووسیویه‌تی: "ئه‌و هێرشه ئاسمانییه به‌شێک له درووست بوونی به‌رده‌وامی سێنتکام و هاوپشکه‌کانی له ناوچه‌که‌یه له ڕاستای ڕێگری له هه‌وڵه تێرۆریستییه‌کان بۆ پیلاندانان، سازماندان و به‌ڕێوه‌بردنی هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ئاسایی، سه‌ربازانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له ته‌واوی ناوچه‌که.
هه‌روه‌ها مایکێڵ کۆریلا، فه‌رمانده‌ی سێنتکام له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: "هه‌روا که له ڕابردوودا ڕامانگه‌یاندووه، ئێمه له گه‌ڕان به دوای تێرۆریستان به مه‌به‌ستی به‌رگری له ووڵاته‌که‌مان و هاوپشکهکانمان به‌رده‌وامین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە