پەیامی کورد... ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی په‌یامی پشته‌وه‌ی هێرشه درۆنییه‌كانی ئیسڕائیل ئاشكرا ده‌كات
به پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی، هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراوه.
سه‌ره‌ڕای نیشاندانی نیگه‌رانی كۆشكی سپی له هێرشه‌كانی قه‌واره‌ی ئیسڕائیل، به‌ڵام به‌دوور ده‌بینرێت كۆشكی سپی هیچ جۆره هۆشدارییه‌ك ئاڕاسته‌ی ته‌لئه‌بیب بكات.
هه‌روه‌كو پێگه‌ی “وۆڵ ستریت جۆڕناڵ” له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكاوه ئاشكرای كردبوو، هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئێران له شاری “ئیسفه‌هان” له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراوه، بچووكیی فڕۆكه‌كان و به‌ئامانجگرتنی ته‌نیا دامه‌زراوه‌یه‌ك، چه‌ند په‌یامێكی تێدا ده‌خوێنرێته‌وه.
گه‌رچی ئیداره‌ی “جۆ بایدن” له‌به‌ر ناوبانگی زڕاوی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی كابینه‌كه‌ی “ناتانیاهۆ” ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه كه هاوكاریی ئه‌و قه‌واره‌یه ناكات، به‌ڵام له‌ڕاستییدا سیاسه‌تی كۆشكی سپی به‌رانبه‌ر “ته‌لئه‌بیب” هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نایه‌ت، چونكه له‌گه‌ڵ بوونی ڕه‌گه‌زپه‌رستانی وه‌كو “ئیتمار بن گهفییر” و “سمۆتریچ” له حكومه‌تی ئێستای ئیسرائیل‌دا، ئه‌مریكا پشتیوانیی خۆی له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ ته‌لئه‌بیب دووباره كرده‌وه، به‌ر له‌وه‌ش سه‌ردانی “جیك سۆلیلڤان”ی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل، بۆ هه‌ماهه‌نگیی دژایه‌تیی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا چه‌ند ڕۆژێك پێش له‌هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌سفه‌هان، نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوكاریی كۆشكی سپییه له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایۆنیستییدا كه پێشتر دادگای لاهای كرده‌كانی به جیاخوازیی ڕه‌گه‌زپه‌رستی هاوشێوه‌ی ڕژێمی “ئاپارتاید”ی باشووری ئه‌فه‌ریقا چواندبوو.
چاودێران ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه له‌م كاته‌دا بۆ چه‌ند ئه‌گه‌ر و هۆكارێك ده‌گێڕنه‌وه، له‌وانه ناردنی په‌یامی خۆرئاوایه بۆ هه‌ڕه‌شه له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی نێوان ڕووسیا و ئێران، كه زیانی زۆری به چه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌مه‌ریكا گه‌یاندووه، به‌تایبه‌تیی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانیی توانیی هاوكێشه‌ی باڵاده‌ستیی ئاسمانی ئۆكرانیا به‌قازانجی ڕووسیا بگۆڕێت، ئه‌وه‌ش وڵاتانی “ناتۆ”ی تووڕه كردووه. هاوكات وه‌كو ناردنی په‌یامه بۆ بنبه‌ستی گفتوگۆی ئه‌تۆمیی، په‌یامیشه بۆ ئه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ر “تاران” درووستبكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیالۆگ، به‌تایبه‌تیی له‌ڕێگه‌ی وڵاتی”قه‌ته‌ر”ـه‌وه په‌یامیان بۆ تاران ناردووه.
باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت هێرشه‌كه زۆر بچووك و سنووردار بووه و ئامانج لێی تاقیكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی سیستمی دژه‌ئاسمانیی ئێران بۆ پارێزگاریی شوێنه ستراتیژییه‌كانی بووه، خستنه‌خواره‌وه‌ی یه‌كێك له 3 فڕۆكه‌كه نیشانی دا ئێرانییه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك ئاماده‌یی ئه‌و جۆره هێرشانه‌یان هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه “ناتانیاهۆ” كه به‌ڵێنی داوه به‌وه‌ی ڕێگه نه‌دات ئه‌مه‌ریكا و خۆرئاواییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕێكه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمیی، ئه‌و كاره‌شی بۆ تێكدانی ئه‌و ئامادهكارییانهیه كه خۆرئاوا ده‌یكات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان.
به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان دوورن له‌وه‌ی جه‌نگی گشتگیر له دژی ئێران ئه‌نجام بدرێت، به‌تایبه‌تیی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌یانه‌وێت له “ئۆكرانیا” بگه‌نه ئه‌نجام و، به‌رپاكردنی جه‌نگی گه‌وره له كه‌نداو نه‌ك هه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی نادیاره، به‌ڵكو زیانی كه‌مه‌رشكێن به ئابووریی جیهان ده‌گه‌یه‌نێت، كه له‌م كاته‌دا خۆرئاوا خۆی نقومی قه‌یرانی ئابوورییه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە