قەدەغەکردنی وێنەی ژنان لە هەر چەشنە بانگەشەیەکدا لە ئێران

قەدەغەکردنی وێنەی ژنان لە هەر چەشنە بانگەشەیەکدا لە ئێران

پەیامی کورد... قەدەغەکردنی وێنەی ژنان لە هەر چەشنە بانگەشەیەکدا لە ئێران

وەزارەتی ئیرشادی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نامەیەکدا بۆ هەموو ناوەندە هونەری و سینەمایییەکان وێنەی ژنان بۆ هەر جۆرە بانگەشەیەکی ڕێگەپێنەدراو ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕژێم، وەزارەتی ئیرشادی ئیسلامی، لە نوێترین بڕیاری خۆی لە نامەیەکدا بە مەبەستی پاراستنی حیجاب و لەژێر ناوی “حیجاب و پاکی” بۆ فێرگە سەربەخۆکانی هونەری و سینەمایی، وێنەی ژنانی لە بواری هەر چەشنە بانگەشەیەک و بە هەر شێوەیەک ڕێگەپێنەدراو ڕاگەیاند.

بەپێی ئەو نامەیە کە ڕۆژی ٢٩ی پووشپەڕ لەلایەن بەڕێوەبەری ئیدارەی گشتیی ئیرشادی پارێزگای ئەلبورز واژۆ کراوە، ناوەندەکانی بانگەشە و ڕێکلام ئیدی مافی ئەوەیان نییە لە ڕێکلامکردندا لە وێنەی ژنان کەڵک وەربگرن و هەر چەشنە کەڵکوەرگرتنێک لە ژنان لەو بوارەدا ڕێگەپێنەدراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە