ئەردۆغان هۆشداری دەداتە ترامپ

ئەردۆغان هۆشداری دەداتە ترامپ

پەیامی کورد   ...    ئەردۆغان هۆشداری دەداتە ترامپ سەبارەت بە کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ ی ڕووسی 

بە باوەڕی ئەردۆغان ، ئەمریکا مافی ئەوەی نییە ، تورکیا لە کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ پەشیمان و دوور بکاتەوە .

بە پیی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی ئێن تی ڤی " ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا " لە قسەکانی خۆیدا ڕایگەیاندووە تورکیا داواکاری ئەمریکا بۆ پاشگەزبوونەوە لە کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ پێشێلکردنی مافەکانی خۆی دەزانێت .

ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەی لە واشینتۆن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە : ئێمە دەست هەڵگرتنی تەواو لە کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ قەبووڵ ناکەین ئێمە ناتوانین لە کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس ٤٠٠ بە شێوەی یەکجاری دەست هەڵبگرین و ڕوو لە سیستەمی پاترییۆتی ئەمریکا بکەین . ئێمە دەتوانین سیستەمی پاترییۆتی ئەمریکاش بکڕین بەڵام بە کڕینی ئەم سیستەمە هیچ کات لە کڕینی سیستەمی ئیس - ٤٠٠ پاشگەز نابینەوە .

ئەو هەروەها لە بەردەوامیدا دەڵێ : ئێمە دەمانەوێت بگەین بە ئامانجێکی پۆزێتیڤ لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە کڕینی شەڕکەرەکانی جۆری ئێف - ٣٥ . و لەمبارەوشەوە ترامپ تێڕوانینێکی زۆر باش و کاریگەری لە سەر ئەم بابەتە هەیە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە