مەترسی دەرکردنی بۆنیاتنەری " ویکیلیکس " لە باڵیۆزخانەی ئێکوادۆر

مەترسی دەرکردنی بۆنیاتنەری " ویکیلیکس " لە باڵیۆزخانەی ئێکوادۆر

پەیامی کورد  ...   جوولیان ئاسانز ، بۆنیاتنەری وێبسایتی ئاشکراگەری ویکیلیکس لە داهاتوویەکی نزیکدا لە باڵیۆزخانەی ئێکوادۆر ، لە پەناگاکەی خۆی بۆ دەرچوون لە دادگای بەریتانیا دەردەکرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە لە لاپەڕەی ویکیلیکس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕاگەێندراوە .

بە ووتەی ئەم سەرچاوەیە لە دەولەتی ئێکوادۆر ، تەنیا چەند کاتژمێرێک بۆ دەرکردنی ئاسانز ماوە . جەنجاڵ و ڕیسوایی لە ئێکوادۆر لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەیەک بە ناوی " INA Papers " هۆکاری بڕیاردانێکی لەم شێوەیە بووە کە لە چوارچێوەی ئەمە لێنین مۆرنۆ ، سەرۆککۆمار ، ئێدوینف ی برای و سێ کەسی دیکە لە لایەن دادستانی گشتی ووڵاتەوە بە درووست کردنی هەندێک لە کۆمپانیاگەلی ئافشۆر لە دەرەوەی ئێکوادۆر تاوانبار کراون .

بە پێی ووتەی ویکیلیکس ، ئێکوادۆر دەربارەی دەست بە سەر کردنی ئاسانژ لەکەغ بەریتانیا ڕێکەوتنیان کردووە . جێگای ئەماژەدانە کە ماوەی شەش ساڵە کە ئاسانز لە باڵیۆزخانەی ئێکوادۆر لە بەریتانیا ژیان بە سەر دەبات

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە