پەیامی کورد ... حکوومەتی هەرێمی کوردستان زانیاری سەبارەت بە مووچە دابەشکراوەکان دەدات
حکوومەتی هەرێم لەبارەی مووچە دراوەکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ساڵی رابردوو هەشت مووچەی دابەشکردوە کە بەشێکی لەلایەن حکوومەتی هەرێم و بەشێکی دیکەشی لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە دابینکراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ساڵی 2020 لە 13-2، 9ی 2، 9ی 3، 4ی 5، 27ی 6، 18ی 8، 15ی 10 و 3ی 12 مووچە دابەشکراوە، واتا هەشت مووچە دابەش کراوە، هاوکات مووچەی مانگەکانی 4،7، 9 و 11 دابەش نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەشێکی پارەی ئەو هەشت مووچەیە لەلایەن حکوومەتی هەرێم و بەشێکی دیکەشی لەلایەن حکوومەتی فیدراڵی یەوە دابین کراوە، ئەو پارەیەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی مووچە خەرجی کردوە 63.8%یە و 36.1%ی پارەکەی دیکەش لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵەوە دابین کراوە.
لەراگەێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2020 دا شەش ترلیۆن و 505 ملیار و 988 ملیۆن و 307 هەزار و 176 دیناری عێراقی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی تەرخانکردوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە