پەیامی کورد... باڵیوزانی ئێران و سعوودیە لە بەغدا کۆبوونەوە
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، محەمەد ئال سادق و باڵیۆزی سعوودیە لە عێراق، عەبدولعەزیز شممەری کۆبوونەتەوە.
ئاژانسی ھەواڵیی فارس وێنەیەکی باڵیۆزانی سعوودیە و ئێرانی بڵاوکردووەتەوە کە لە بارەگای باڵیۆزخانەی تاران لە بەغدا پێکەوە دانیشتوون و رایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە لە میانی ئێوارەخوانێکی بەربانگکردنەوەدا کە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق رێکخرابوو، ئەنجامدراوە.
هەروەها ماڵپەڕی "iraninarabic" لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەکی باڵیۆزانی سعوودیە و ئێرانی بڵاوکردووەتەوە کە لە باڵیۆزخانەی تاران لە بەغدا لەگەڵ ژمارەیەک لە باڵیۆزی وڵاتانی دیکە لە بەغدا دەرکەوتوون.
تا ئێستا میدیای فەرمی سعوودیە، ھیچ ھەواڵێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
هەروەها ئاژانسی ھەواڵیی میھر بڵاوی کردەوە کە باڵیۆزی ئێران لە نەرویج، عەلی رەزا ئەفشار ئامادەی ئێوارەخوانێکی بەربانگکردنەوە بووە کە لەلایەن باڵیۆزی سعوودیە لە نەرویج، ئامال یەحیا موعەلمی-یەوە رێکخرابوو.
لە میانی چەند رۆژی رابردوودا، میدیاکانی ئێران چەندین وێنەی بەربانگکردنەوەی باڵیۆزانی سعوودیە و ئێران لە ژمارەیەک وڵات بڵاوکردەوە.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت زیاتر لە دوو ھەفتەیە، ئێران و سعوودیە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییە دیپلوماسییەکانی نێوانیان راگەیاندووە، ھەروەھا بڕیاریانداوە کە لە میانی دوو مانگەدا، دووبارە باڵیۆزخانەکانیان لە تاران و ریاز بکەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە