ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاشکرایکرد کە داعش گوندەكانی باشووری كەركووكی كۆنتڕۆڵ نەكردووە.
بەپێی ڕوونکردنەوەیەکی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەبارەت بە دەنگۆی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ژمارەیەك لە گوندەكانی باشووری كەركووك لە لایەن داعشەوە ، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە كە داعش ژمارەیەك لە گوندەكانی باشووری كەركووكی كۆنتڕۆڵ نەکردووە و ئاماژەی بەوەدا ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.
هاوکات هەندێك لە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردبوویەوە كە داعش ژمارەیەك لە گوندەكانی باشووری پارێزگای كەركووك كۆنتڕۆڵكردووە و ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەداوە کە ژمارەیەك كەسی نەناسراو لە تاریكی شەودا، بانگەواز و تەكبیریان كردووە، بەڵام دواتر لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە ناوچەكە ڕاونراون.
لەلایەکی دیکەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی داوای لە میدیا و پارتەكان كردووە كە گرینگە لە بڵاوكردنەوەی زانیاری و ڕاستییەكان وورد بن و بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست، نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكان بە ئامانجی بەدەستهێنان دەستكەوت بەکار نەهێنن و ئاماژەی بەوەشدا كە مافی یاسایی هەیە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو دەنگۆیانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە