دژبەرانی دەوڵەتی ڕووسیا : تەنیا پووتین دەتوانێ ناڤالنی ژەهراوی بکات

دژبەرانی دەوڵەتی ڕووسیا   :  تەنیا پووتین دەتوانێ ناڤالنی ژەهراوی بکات

پەیامی کورد      ...    دژبەرانی دەوڵەتی ڕووسیا   :  تەنیا پووتین دەتوانێ ناڤالنی ژەهراوی بکات .

دژبەرانی سەرۆککۆماری ڕووسیا دەڵێن تەنیا ئەوە کە دەتوانێ ئیزن و بەڵگەی ژەهراوی کردنی ئالێکسی ناڤالنی دەربکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئیڤان ژدانۆف یەکێک لە دژبەرانی دەوڵەتی ڕووسیا و سەرپەرشتی دژی فەساد بەناوبانگ بە " FBK " ووتی : تەنیا کەسایەتی ڤلادیمیر پووتین ە کە دتوانێ فەرمانی ژەهراوی کردنی ئالێکسی ناڤالنی دەرکردبێت . ئەو هیچ بەڵگەیەکی بۆ ئەم ووتانەی خۆی نەخستوەتە ڕوو . ناڤالنی لە دژبەرانی سەرسەختی پووتین ە کە هەفتەی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەیەک لە سیبیریای ڕووسیا بە خواردنەوەی چای ژەهراوی بوو و بە فڕۆکەی تایبەت گواسترایە ووڵاتی ئاڵمانیا .

ژدانۆف هەروەها ووتی : پووتین لەو کارانەی کە ئێمە لە بۆنیادی دژە فەسادی ڕووسیا ئەنجامی دەدەین و خۆشەویتی ئێمە لە ناو خەڵکدا بێزارە هەربۆیە هەستاوە بە ژەهراوی کردنی ناڤالنی .

کرێملین لە ووڵامی ئەم تۆمەتانە سەبارەت بە ژەهراوی کردنی ناڤالنی ووتوویەتی خۆی شک و گومانیان هەیە کە ئەو ژەهراوی کرابێت . جێگای ئاماژەدانە سەرەڕای ئەوەی کە نەخۆشخانەی بەرلین ناوی ماددەی ژەهراویکەری ئەم دژبەرە ڕووسەی ئاشکرا نەکردووە بەڵام چەندین سەرچاوە دەڵێن ناوی ئەم ماددەیە نوویچووکە ، کە بە کارکردن و دانانی کاریگەری لە سەر سیستەمی ئەعسابی ناوەندی قوربانییەکە ، دەبێتە هۆکاری ئەلزایمەر " لە بیر کردن و نەمانی بیر و هۆش  .

دوو کەسی ڕووسی لە ساڵی ٢٠١٨ بە بەکار هێنانی هەمان ماددە سێرگی سکریپال سیخوڕی دوو لایەنە و کچەکەیان لە ناوەندی شاری لەندەن ژەهراوی کرد .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە