پەیامی کورد ... یەکیەتیی ئەورووپا ٧ وەزیری سوریای خستە لیستی گەمارۆکانەوە
کۆمیسیۆنی یەکیەتیی ئورووپا حەوت وەزیری حکوومەتی سوریای خستە لیستەی گەمارۆکانەوە و بەم چەشنە سەرجەم ٢٨٠ کەس لە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە لەلایەن ئورووپاوە سزا دراون.
هاوکات ٧٠ ڕێکخراوی سەر بە سوریا لە لیستەی گەمارۆکانی ئورووپادان و ئەو کەسانە ناتوانن سەفەر بکەن و داراییەکانیشان دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەو گەمارۆیانەی کە دژی ڕێژیمی "ئەسەد" پەسند کراوە بەهۆی ئەوەیە کە ئەو ڕێژیمە بە توندترین شێوە خەڵکی خۆی سەرکوت دەکات و لە هیچ جینایەتێک دەست ناپارێزێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە