پەیامی کورد ... ١١٢ پڕۆژە لە شەش ناحیەی ئامێدی جێبەجێ دەكرێن
قایمقامی ئامێدی راگەیاند، سنووری قەزای ئامێدی بەرفراوانە و لە ڕووی ژێئۆگرافییەوە ناوچەیەكی سنوورییە، خەڵكیش بە ھۆی ئاوەداننەكردنەوەی گوندەكانیان زیاتر لە سەنتەری ناحیەكانی قەزای ئامێدی نیشتەجێ بوونە و پێویستیان بە خزمەتگوزاری ھەیە، بۆیە ئەمساڵ حكوومەتی ھەرێم ١١٢ پڕۆژە لە سنوورەكە جێبەجێ دەكات.
ئیسماعیل موستەفا، قایمقامی ئامێدی ڕایگەیاند : "بۆ ھەر شەش ناحیە و سەنتەری قەزای ئامێدی، ١١٢ پڕۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ دەكرێن و بەشێك لە پڕۆژەكان كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردن و ئەوانەی ماویشن لە داهاتوو دا دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە، كە پڕۆژەكانیش پێك ھاتوون لە ئاو، كارەبا، رێگاوبان، قوتابخانە و نەخۆشخانە".
موستەفا جەختیشی كردەوە: "حكوومەت بڕی ٢٨ ملیار دیناری بۆ سنووری ئامێدی تەرخان كردوە و بە تەواوبوونی پڕۆژەكانیش ناوچەی ئامێدی دەچێتە قۆناغێكی دیكەی ئاوەدانی و سوودی بەرچاوی بۆ ھاووڵاتیانی سنوورەكە دەبێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە