جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنی لێدانی ئامانجە دەریاییەکان لە نەمایشی تێکەڵی ئەمنییەتی دەریایی

جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنی لێدانی ئامانجە دەریاییەکان لە نەمایشی تێکەڵی ئەمنییەتی دەریایی

پەیامی کورد     ...    جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنی لێدانی ئامانجە دەریاییەکان لە نەمایشی تێکەڵی ئەمنییەتی دەریایی .

ووتەبێژی نەمایشی تێکەلی دەریایی ئێران و ڕووسیا ، هەواڵ لە جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنی لێدانی ئامانجە دەریاییەکان لە نەمایشی تێکەڵی ئەمنییەتی دەریایی لەم نەمایشە دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەسی ئێران ، ئەمیری دەریاداری دووهەم غۆڵامڕەزا تەحانی ووتەبێژی نەمایشی تێکەلی ئەمنییەتی دەریایی باکووری زەریای هێند ڕایگەیاند : لە بەردەوامی نەمایشە تێکەڵەکانی ئەمنییەتی دەریایی لە باکووری زەریای هێند ، شەوی ڕابردوو ئۆپراسیۆنی لیدانی شەوانە بە ئامانج گەلی ئاسمانی کە لە گرینگترین ڕاهێنانە دەریاییەکان هەژمار دەکرێت بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراوە .

تەحانی ووتی : ئۆپراسیۆنی لیدانی شەوانە بە ئامانج گەلی ئاسمانی پێویستی بە هەماهەنگی و فەرمانی یەک بە یەک هەیە و بە گرینگیدان بە جۆراوجۆری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و پەلەوەرە ووردەکان ، سێناریۆی ئەم ڕاهێنانە دیزاین و بە پێی زمانێکی تاکتیکی هاوبەش لە نێوان هێزە دەریاییەکان ی ئێران بریتی لە هیزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزی دەریایی سوپای پاسداران و هەروەها هیزی دەریایی ڕووسیا بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا .

ڕۆژی ڕابردوو و لە سەرەتای نەمایشەکە ، یەکەگەلی سەر ئاوی ئێران و ڕووسیا بە سەر فەرماندەیی کەشتی درووستکراوی ئێرانی بە ناوی جەماران و بە کەل وەرگرتن لە چەکگەلی جۆراوجۆر بەرەو ئامانجگەلی لە پێش دیاریکراو لە دەریا گووللە هاوێشترا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە