پەیامی کورد ... ڤاکسینێکی دیکەی دژە کۆرۆنا لە ئەورووپا پەسەند کرا
ئاژانسى دەرمانى ئەوروپا ڤاکسینە هاوبەشەکەى کۆمپانیاى ئاسترازینیکا و زانکۆى ئۆکسفۆردى بۆبەکارهێنان بە مەرج پەسەند کرد.
لەراگەيەنراوێکدا ئاژانسى دەرمانى ئەوروپا رایگەیاندوە، مۆڵەتیان بەبەکارهێنانى ڤاکسینى ئاسترازینیکا داوە، بەڵام بۆ کەسانى سەروتەمەن ١٨ ساڵ.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر ئاژانسى دەرمانى ئەوروپا هەردوو جۆرەکەى ڤاکسینى فایزەر و مۆدێرنا پەسەند کردبوو.
بەپێى توێژینەوە زانستییەکان ڤاکسینى ئاسترازینیکا کاریگەرى لە ڤاکسینى فایزەر کەمترە، بەڵام بەکارهێنان و هەڵگرتنى ئاسانترە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە