پەیامی کورد... داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه خوێناوییه‌كانی كرمان راگه‌یاند
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له دوو هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی شاری كرمانی ئێران راگه‌یاندووه كه بووه‌هۆی كوژران و برینداربوونی سه‌دان كه‌س.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی كانوونی دووه‌می 2024 ئاژانسی هه‌واڵی میزانی ئێرانی له زاری پلاتفۆرمه هه‌واڵییه نزیكه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه رایگه‌یاند كه ئه‌و رێكخراوه به‌رپرسیارێتی خۆی له دوو هێرشه‌كه‌ی پارێزگای كرمان له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران راگه‌یاندووه.
ئه‌و ئاژانسه ئێرانییه نووسیویه‌تی: "داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له دوو هێرشه‌كه‌ی كرمان ده‌گرێته ئه‌ستۆ”، به‌ڵام تا ئێٍستا هیچ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی له‌و ڕێكخراوه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ده‌رنه‌چووه.
دوانیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە 3ی كانوونی دووه‌می 2024، دوو تەقینەوە لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی لە شاری کرمانی ئێران روویاندا، بەپێی میدیای فەرمی ئێران، تائێستا 103 کەس کوژراون و 188 کەس بریندارن.
له چواره‌م ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی، بەرپرسی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بوو، ژمارەیەکی زۆر خەڵک چوونە سەر گۆڕەکەی لە شاری کرمان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە