پەیامی کورد ... ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه به چه‌واشه‌كارانه وه‌سفده‌كات، دوپاتیشیده‌كاته‌وه، به‌ڕێوه‌ن به‌ره‌و كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو. مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كه‌ش بڕیاری داوه ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بكرێن.
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌کیتی ڕاگەێندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێت "هه‌ڵمه‌تێكی چه‌واشه‌كارانه له‌سه‌ر یه‌کیتی نیشتیمانی كوردستان دروستبوه و په‌یجه گوماناوییه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، كه چاویان به‌م كه‌رنه‌ڤاڵه سه‌ركه‌وتنه‌ی یه‌كێتی هه‌ڵنایه‌ت، به‌ڕاست و چه‌پدا كه‌وتونه‌ته دژایه‌تی یه‌كیتی ، ئه‌مه له‌كاتێكدایه قۆناغی یه‌كه‌می كۆنفرانسی كۆمیته‌كان و مهكتهبهكانیش به‌شێوه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵێكی سه‌ركه‌وتوانه به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ك به‌ڕێگاوه‌ین به‌ره‌و كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتنی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوی بههێزكردنهوه و نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی".
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌کیتی پاڵپشتیی هه‌ریه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بۆ كۆنگره دوپاتكردۆته‌وه.
لای خۆیه‌وه بڕیارده‌ری لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌کیتی له راگه‌ێندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كاتژمێر ١١:٠٠ ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، كۆمیسیۆنی باڵای ئاماده‌كاری چواره‌مین كۆنگره كۆده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی پشكی ئۆرگانه‌كان بۆ به‌شداری له كۆنگره، واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانیش راده‌گه‌یه‌ندرێت.
پێشتریش له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتی، دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یان، له راگه‌ێندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "دوای گوێگرتن له ڕاپۆرتی لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره، بڕیاری پێویست بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان درا".
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ٧ی ١٢ی ٢٠١٩ یه‌کیتی نیشتمانی كوردستان كۆنگره ببه‌ستێت، كه چواره‌م كۆنگرهیهتی له سه‌ره‌تای درووستبوونیه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە