فەرەنسا داوا دەکات گەمارۆ بەسەر نەوتی ڕووسیادا بسەپێنرێت

فەرەنسا داوا دەکات گەمارۆ بەسەر نەوتی ڕووسیادا بسەپێنرێت

پەیامی کورد... فەرەنسا داوا دەکات گەمارۆ بەسەر نەوتی ڕووسیادا بسەپێنرێت

وەزیری ئابووری فەرەنسا ڕایگەیاند، داوایان کردووە گەمارۆ بەسەر نەوتی ڕووسیادا بسەپێنرێت. دەشڵێت، "وەک چۆن گەمارۆ خرایە سەر خەڵووزی ڕووسیا ئاواش گەمارۆخستنە سەر نەوتەکە گرنگە."

ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردووە و کوژراو و بریندار هەیە

برونۆ لو ماری وەزیری ئابووری فەرەنسا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی"Europe 1"، باسی لەوە کرد کە ساڵانێکە سەرچاوەی پارەی ڕووسیا نەوتە نەک گاز.

ڕووسیا: شوێنی هەڵگرتنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکامان لە لڤیڤ کردە ئامانج

ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی فەرەنسا و سەرۆک کۆماری وڵاتەکەش هەمیشە هیواخوازبوون گەمارۆ بسەپێنرێت بەسەر خەڵووز و نەوتی ڕووسیادا.

دەشڵێت، پێشتر گەمارۆ خرایە سەر خەڵووز، کاتێکیش ڕووداوەکانی ناوچەی دۆنباس لە ئۆکراینا لە بەرچاو دەگیرێت، دەبینرێت کە پێویستە هەناردەی نەوت لە ڕووسیاوە ڕابگیرێت.

برونۆ لو ماری ئەوەشی خستە ڕوو، هەوڵ دەدەن هاوبەشە ئەورووپییەکان ڕازی بکەن لەبارەی گەمارۆی سەر نەوتی ڕووسیا، بەڵام هەندێکیان سڵ دەکەنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوای دەستپێکی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە ٢٣ی شوبات بەدواوە بەردەوام ئەو وڵاتە تۆمەتبار دەکرێت بە پێشێلکردنی یاساکانی جەنگ و کردنە ئامانجی شوێنی هاووڵاتییانی مەدەنی. هەروەها، هەریەک لە ئەمریکا و کەنەدا و ژاپۆن و کۆریای باشوور و سەنگاپوورە و بەریتانیا و یەکێتی ئەورووپا زنجیرەیەک سزای ئابووری و دارایی و بازرگانی قورسیان بەسەر ڕووسیادا سەپاند و لە سیستەمی سویفتی جیهانی کردیانە دەرەوە و بەهای ڕۆبڵی ڕووسی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە