ئاراس جەنگی یەكێ لە سەرانی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر، کە بە پیلان گێری بە دەستەوەدانی کەرکوک دادەنرێت لە لێدوانێکی دا ئاماژە بەوە دەکات با کوردانی کەرکوک خۆیان بە دوربگرن لە ھەلکردنی ئالای کوردستان لە رۆژی نەورۆز.
ھەروەھا لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ھاتووە با ھەلدانی پارچە پەرۆێک نەبێتە ھۆی دروست بوونی ئاژاوە گێری لەو شارەدا با دلی برا عەرەب و تورکمانەکان لە خۆمان نە رەنجێنین.
چەند رۆژێک لەمەوپێشیش جەنگی رایگەیاندبوو پلانێكی گڵاو لە شاری كەركووك هەیە و داوای چاوكراوەیی و پاراستنی هێزەكانی میلیشیای حەشد و سوپای عێراق لە كەركووك دەكات.
جەنگی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، داوای كردبوو خەڵك چاوكراوە بن و نووسیویەتی "پلانێک هەیە بۆ تێکدانی تەبایی نێوان پێکهاتەکانی عێراق و دەرکردنی هێزی شەرعی و یاسایی لە کەرکووک و دووز و پارچەکردنی عێراق"، مەبەستی لە هێزەكانی میلیشیای حەشد و سوپای عێراقە.
دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر حەشدی شەعبی بە ھاوکاری سوپای قودسی ئێرانی و بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی توانیان شاری کەرکوک داگیر بکەن و ئالای کوردستانی تێدا قەدەغە بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە