پەیامی کورد … ژمارەی ئەو کۆچبەرە عێراقیانەی کە لە سنووری بێلاڕووس گیریان خواردووە ئاشکرا کرا
وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ژمارەى ئەوکۆچبەرە عێراقییانە ئاشکرادەکات کە لەسنورەکانى نێوان بێلاروس ولیتوانیا و پۆڵەندا گیریان خواردوە.
کەریم نورى، بریکارى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند، بەپێى دواین ئامارى وەزارەتەکەیان ژمارەى ئەو کۆچبەرە عێراقیانەى لە سنورەکانى نێوان بێلاروس ولیتوانیا و پۆڵەندا گیریان خواردوە دەگاتە نزیکە سێ هەزار و ٥٠٠ کۆچبەر.
ئاماژەى بۆئەوەشکردوە، بەهۆى ئەوەى کە کۆچبەران لە یەک شوێندا کۆنەبونەتەوە، وەرگرتنى ژمارەى راستەقینەیان کارێکى ئاستەمە.
بریکارى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ئامارێکى دیکەى لەبارەى کۆچبەرانى عێراقى ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ٥٠هەزار پەنابەرى عێراق لەو لاتى سویدان کەمافى مانەوەى فەرمییان نیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەى رابردوودا هەزاران کۆچبەرى عێراق دواى بێ هیوابونیان لەگ ەیشتن بە وڵاتانى ئەوروپا لە بێلاروسەوە گەڕێنرانەوە بۆ عێراق
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە