عێراق هاوكاری خۆراكی پێشكه‌ش به‌ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر دەکات

عێراق هاوكاری خۆراكی پێشكه‌ش به‌ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر دەکات

پەیامی کورد … عێراق هاوكاری خۆراكی پێشكه‌ش به‌ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر دەکات

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوكاری خۆراكی پێشكه‌ش به‌ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند‌: "لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی وەزارەت داویەتی بۆ بە هاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دەوروبەری شاری هەولێر، پاش ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق گفتوگۆمان له‌سه‌ر رووداوی زیانلێكه‌وتووانی هه‌ولێر كرد، وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕاڵ ئامادەیی دەربڕی کە سەبەتە خۆراکێک بۆ 550 خێزان دابین بكات".

گوتیشی: ئەمڕۆ سێشەممە 9/11/2021، ئەو بەشەخۆراکە گەیشت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر وەرگیراوە، لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا بە هاوکاری پارێزگاری هەولێر و دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکەکە دەکرێت.

بەشە خۆراکەکە پێکهاتووە لە فەردە شەکرێک، کارتۆنێک زەیت، نیسک، نۆک، برنج و دۆشاوی تەماتە بۆ هەر خێزانێک ئامادەکراوە، بەپێی بەرنامەیەکی داڕێژاو لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان دەگاتە دەست ئەو خانەوادانەی بەر لافاوەکە کەوتوون.

رۆژی 30/10/2021، بەهۆی لافاو لەشاری زێڕین و گوندی کۆری خەڵکێکی زۆر زیان بەر ماڵ و خانوو و ئۆتۆمبێلەکانیان کەوت و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بڕیاری قەرەبووکردنەوەی دان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە