پەیامی کورد ... ئەمساڵ حەوت میلیۆن کەس بە هۆی برسێتییەوە گیانیان لە دەست داوە
بەڕێوەبەری رێکخراوی خۆراکی جیهانی رایگەیاند، ئەمساڵ حەوت ملیۆن کەس بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەوەش، لە کاتێکدایە کە لە هەموو جیهاندا یەک ملیۆن کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
دەیڤد پەیسلی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە کۆنفرانسی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (فاو) رایگەیاند، "هێشتا دەبێت پارەیەکی زۆر کۆبکەینەوە بۆ ئەوەی خەڵکی لە برسێتی و مردن رزگار بکەین".
پەیسلی ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا شەش ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار کۆبکەینەوە بۆ ئەوەی لە سەردەمی کۆرۆنادا خەڵکی لە برسێتی و مردن پێ رزگار بکرێت".
رێکخراوی خۆراکی جیهانی ڕۆژی هەینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا، ئەمەش وەکو پێزانینی لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەرک و ماندوبوونی ستافەکانی ئەو رێکخراوە لە سەرانسەری جیهاندا کە تاوەکو ئێستا ژیانی ملیۆنان کەسی برسی و هەژاریان لە مردن رزگارکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە