پەیاما کورد- مادە ژەھراوییەکان لەگەڵ خواردن یان ھەناسەدان دەچنە ناو جەستەوە و ئەوەش زیان بە ئەندامەکانی جەستە دەگەیەنێت.
بۆئەوەی جەستەت لە ژەھر پاک بکەینەوە و خوێنت ھیچ مادەیەکی ژەھراوی تێدا نەمێنێت ئەم ڕێکارانەی خوارەوە زۆر بەسوودن:
-میوەیەکی زۆر بخۆ چونکە میوە بڕێکی زۆر دژە ژەھری تێدایە و شەکری سرووشتی لەخۆ دەگرێت. -ئاوی زیاتر بخۆرەوە چونکە ئاو دەتوانێت میزی زیاترت پێ بکات و جەستەت لە مادە ژەھراوییەکان پاک بکاتەوە. -پێویستە لە ژەمەکانتدا بڕێکی باش شەربەتی سەوزەوات بخۆیت و بەوشێوەیە ژەھرەکان لە جەستەت دەچنە دەرەوە. -راھێنانی وەرزشی یەکێکە لەو رێگایانەی کە دەتوانێت سووڕی خوێن چالاک بکاتەوە و بەوشێوەیە خوێن زیاتر دەگات بە ئەندامەکان. -ھەرکات ھەستت بەماندویێتی کرد بچۆ سەر جێی نووستن و کەمێک پشوو بدە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە