ئەرمەنێستان : زیاتر لە ١٢٥٠  سەربازی ئازەربایجان کوژران و بریندار بوون

ئەرمەنێستان : زیاتر لە ١٢٥٠  سەربازی ئازەربایجان کوژران و بریندار بوون

پەیامی کورد      ...     ئەرمەنێستان : زیاتر لە ١٢٥٠  سەربازی ئازەربایجان کوژران و بریندار بوون

ئەرمەنێستان لە کوژرانی ٥٤٠  هێزی سەربازی ئازەربایجان لە ماوی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەواڵ دەدات 

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئارتێسرۆن هۆڤانسیانیان ، ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمەنێستان ڕۆژی هەینی لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : ئازەربایجان لە ماوی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٤٠ کەسی لە دەست داوە و زیاتر لە ٧٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە

ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمەنێستان ڕایگەیاند : ئازەربایجان ٥٤٠ کوژراو و زیاتر لە ٧٠٠ بریندار ، ٤٥ ئۆتۆمبێلی زرێهی و ٦ فڕۆکەی شەڕکەری لە دەست داوە کە زیاترینیان لە ئاسمان و سێ باڵەفڕ و ٦ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەوان تێکشکاون و لەناو چوونە .

پێشتر ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمەنێستان ڕایگەیاندبوو کە ئێریڤان زانیاریگەلێکی سەبارەت بە نفووز کردنی فڕۆکەگەلی بێ فڕۆکەوانی ئازەربایجان بۆ ناو خاکی ئەرمەنێستان دەخاتە بەر دەستی ڕێکخراوی پەیمانی ئەمنییەتی بە کۆمەڵ .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە