پەیامی عەبدۆڵڵا ئۆجاڵان لە لایەن پارێزەرەکانییەوە بە گرینگییەکی زۆرەوە بڵاو کرایەوو

پەیامی عەبدۆڵڵا ئۆجاڵان لە لایەن پارێزەرەکانییەوە بە گرینگییەکی زۆرەوە بڵاو کرایەوو

 

بەیاننامەکەى ئۆجەلان و هەڤاڵەکانى:

 

]پەیامی کورد   ...    لە ئۆجاڵان ەوە بۆ هەسەدە  : بە هەستیارییەوە تورکیا لە بەر چاو بگرن

▪️ ئیستانبوڵ - بەیاننامەیی ئۆجالان ئاشکرا کرا

پارێزەرانی رێبەری پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجالان دەربارەی سەردانەکەیان بۆ لاى ئۆجەلان ڕوونکردەنەوەیەکیان بڵاو کردەوە. سەرۆکى پەکەکە عەبدوڵا ئۆجەلان و سێ هەڤاڵى دیکەى زیندانیکراوى، بەیاننامەیەکیان بۆ ڕاى گشتی بڵاو کردووەتەوە.

▪️ ئەمڕۆ لە باژێڕی ئیستەنبولى تورکیا، پارێزەرانی ئۆجالان ئاشکرایان کرد کە لە ٢/٥/٢٠١٩  چوونەتە ئیمرالی و لەگەڵ ئۆجالان چاوپێکەوتنیان کردووە. ھەروھا ئۆجالان و سێ زیندانیی پەکەکە بۆ ڕای گشتی بەیاننامەیەکیان بڵاو کردووەتەوە.

▪️ بەیاننامەکە وھایە:

سەرەتا پێویستە بزانرێت کە ئەم دەقە نە دەقێکی دانووستاندنە و نە دەقێکی سازشکارانەیە. بۆ ڕاى گشتی ڕادەگەیێنین کە ئەم دۆخەی ئێستا پێیدا تێدەپەڕین پێویستی بە سازانە. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، دەبێ دووربینانە و بەدوور لە ھەر جۆرە جەمسەرگیرییەک و پێویستمان بە دانوستاندنێکی دیموکراسیانەیە.

دەتوانین کێشەکانی تورکیا و ناوچەکە بە ئارامی چارەسەر بکەین، واتا بە عەقڵ و سیاسەت و ھێزی کولتووری نەوەک بە شەڕ و بەکارھێنانی تووندووتیژیی فیزیکی. لەو باوەڕەداین لە چوارچێوەی ھێزەکانی سووریای دیموکرات کێشەکانی سووریا بە شێوەیەک کە دووربێت لە فەرھەنگی پێکدادان، ھەروەھا لە چوارچێوەی یەکێتی سووریا و بە گرێنتیکرانی دەستووری سووریا، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخ و پێگەی ھەنووکەیی و بە شێوەیەکی دیموکراسی، گەیشتن بە چارەسەر بکرێتە ئامانج. لەم نێوەندەدا پێویستە ھەستیاریی تورکیا لەبەرچاو بگیردرێت.

لەگەڵ رێزگرتن لە خەباتی ھەڤاڵان لە گرتووخانەکاندا، دەمانەوێ بە گرنگییەوە جەخت لەسەر ئەوە بکەینەوە کە نابێت زیان بە تەندروستییان بگەیەنن و خۆیان بگەیەننە خاڵێکی مەترسیداری وەھا کە کۆتاییەکەی مەرگ بێت. بۆ ئێمە سەلامەتیی ھزری و جەستەیی و رۆحیی ئەوان لە سەرووی ھەموو شتێکەوەیە. ھەروەھا لەو باوەڕەداین کە واتادارترین ھەڵوێست پەیوەندیدارە بە پێشکەوتنی ھزری و رۆحی.

ھەڵوێستی ئیمرالیی ئێمە پێداگریکردن و بەردەوامبوونە لەسەر ئەو شێوازە دەربڕینەی لە ڕاگەیێندراوی نەورۆزی ٢٠١٣دا بڵاو کرایەوە و بگرە بە شێوەیەکی فراوانتریش لەوە. بۆ ئێمە ئاشتییەکی شەرەفمەندانە و چارەسەری دیموکراسیانەی سیاسی، بنەمان. رێز و سوپاسێکی زۆر بۆ ئەوانەی بە تەنگ ھەڵوێستی ئیمرالییەوەن و ھەڵوێستیان ھەیە.

عەبدوڵا ئۆجەلان و ھامیلی ئیڵدرم و عومەر ھایریکۆنار و وەیسی ئاکتاش

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە