پەیامی کورد ... ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندەکانی ھەرێمی برادۆست-یان بۆردومان کرد.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیا بۆردوومانی ناوچەکانى مەرەمەلا و پونگستا و دەراوی-یان کرد و زیانێکى زۆریان بە ژینگە و سروشتى ناوچەکە گەیاند.
بەپێی فورات نیوز، بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆ ماوەى کاتژمێر و نیوێک بەردەوامی هەبوە و فڕۆکە جەنگییەکان بۆ ماوەى ٥ کاتژمێریش بە ئاسمانى ناوچەکەدا سوڕانەوە.
لە هەرێمى برادۆست بەهۆی بۆردومانى بەردەوامى فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکیاوە زیاتر له 150 گوند و ئاوایی ئەو سنوورە ئاوەدان نەکراونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە