پەیامی کورد ... ئه‌ندامێکی ئەنجومەنی میللیی کلدانی سریانی ئاشووری ئاماژه به‌وه ده‌کات، که ئاماده‌کاری بۆ هاتنی شاندی پاپای ڤاتیکان له هه‌رێمی کوردستان کراوە و، پاپا سوپاسنامه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ سه‌رۆک بارزانی پێیه.
ناوى ئەو ووڵاتانە بڵاو کرایەوە، کە بڕیارە پاپا فرانسیسکۆ، پێشەواى ئایینی کاتۆلیکییەکانى جیهان لە ساڵی ٢٠٢٠دا سەردانیان بکات. پاپا لە چوارچێوەى پەیمانى تێکۆشان لەدژی توندوتیژی، کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە شاری ئەبووو زەبی، پایتەختى شانشینى یەکگرتووی عەرەبی_ئیمارات لەگەڵ شێخی ئەزهەر، ئیمام ئەحمەد تەیب واژۆی کردووە، دەست بە گەشتەکەى بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکات.
لە مانگەکانى سەرەتاى ساڵی داهاتوودا پاپا سەردانى بەغدای پایتەختى عێراق و دواتر سەردانى نەجەف دەکات، کە شارێکى پیرۆزە بۆ شیعەکان و لەگەڵ پێشەوای ئایینی شیعەکانی عێراق، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی دیدار دەکات.
پاپا لە گەشتەکەیدا بۆ عێراق سەردانى شاری هەولێری پایتەختى هەرێمى کوردستانیش دەکات. بڕیاریشە لەگەڵ به‌رپرسانی هەرێم و نوێنەرانى پێکهاتەی مەسیحییەکان لە هەرێم کۆبوونه‌وه بکات. وه‌حیدا یاقۆ، ئه‌ندامی ئەنجوومەنی میللی کلدانی سریانی ئاشووری ڕایگەیاند : "ئاماده‌کاریی ته‌واو بۆ هاتنی پاپای ڤاتیکان کراوه، بریاره سه‌ردانی ئاواره مه‌سیحییه‌کان بکات و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی مه‌سیحی له کوردستان کۆبوونه‌وه بکات، پاپا ڕۆڵ و ستایشی هه‌رێمی کوردستان له‌بیر ناکات بۆ هاوکاریکردن و په‌نادانی ئاواره مه‌سیحییه‌کان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پاپای ڤاتیکان سوپاسنامه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی هه‌یه، وه‌ک هاوکار و پشتیوانی ئاواره‌کان و داڵده‌دانیان له هه‌رێمی کوردستان."
وه‌حیدا یاقۆ گوتیشی: "هه‌رێمی کوردستان ناوچه‌یه‌کی گرینگه له هاوکێشه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاستدا، بۆیه ئه‌م سه‌ردانه‌ی پاپا بۆ پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان گرینگ ده‌بێت و په‌یامێکه بۆ ئه‌و پێکه‌وه‌ژیانه‌ی له کوردستان هه‌یه."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە