پەیامی کورد... ئامادەکاریی ژنە شاخەوانێکی کورد بۆ سەرکەوتن بەسەر شاخی ئێڤێرێستدا
ژنە شاخەوانێکی کورد و خەڵکی خوراسان ئامادەکاری بۆ سەرکەوتن بەسەر شاخی ئێڤێرێستدا دەکات.
ژنە شاخەوانێکی کورد و خەڵکی خوراسان بە ناوی «ئەفسانە حێسامیفەرد»، ئامادەکاری بۆ سەرکەوتن بەسەر شاخی ئێڤێرێستدا دەکات و سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕایگەیاندووە؛ بۆ ڕاهێنان و خۆئامادەکردن، دەچێتە شاخی دەماوەند لە نزیک شاری تاران و لە ڕاهێنانێکی یەک حەوتوویدا بەسەر شاخی دەماوەندا سەر دەکەوێت.
ناوبراو لەسەر گەشتەکەی بۆ شاخی ئێڤێرێست ڕایگەیاندووە؛ ئەم گەشتە شاخەوانییە ٤٥ ڕۆژ تاکوو دوو مانگ دەخایەنێت بۆ ئەوەی کە بەسەر ئەو شاخەدا سەر بکەوێت.
جێی ئاماژەیە کە شاخی ئێڤێرێست ٨٨٤٧ میتر بەرزە و بەرزترین شاخی جیهانە لە ئاستی دەریادا کە لەنێوان وڵاتانی چین و نێپاڵدا هەڵکەوتووە و ئەفسانە حێسامیفەرد یەکەمین ژنە شاخەوانی کورد لە خوراسانە کە ئامادەکاری بۆ سەرکەوتن بەسەر شاخی ئێڤێرێستدا دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە