ئەم دوو کۆیلەیە داواکارییەکانیان لە دژی هەرێم بەرامبەر کازمی کۆتایی نائێت

ئەم دوو کۆیلەیە داواکارییەکانیان لە دژی هەرێم بەرامبەر کازمی کۆتایی نائێت

پەیامی کورد     ...    ئەم دوو کۆیلەیە داواکارییەکانیان لە دژی هەرێم بەرامبەر کازمی کۆتایی نائێت

دوو پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق داوا لە موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن، چاودێرییەكی ووردی ئەو پارەیە بكەن كە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی دەنێرن، لە كاتی هەر رێككەوتنێكیش لەگەڵ هەرێم مەرجی ئەوە دابنێن كە مووچە لە كاتی خۆی و بە بێ لێبڕین دابەشبكرێت.
غالب موحەمەد و سەركەوت شەمسەدین، دوو پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق، لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی موستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیان كردوە، سەبارەت بە رێككەوتنی ئەم مانگەی نێوان بەغداو هەولێر لەسەر ناردنی بڕە پارەیەك بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكومەتی عێراقەوە، رایانگەیاندووە،"سەرەڕای ناردنی ٣٢٠ ملیار دینار لەلایەن بەغدادەوە بەڵام حكوومەتی ھەرێم ھێشتا لە كاتی خۆیدا مووچە دابەش ناكات و ھەروەھا مووچەكەش بە لێبڕینی ٢١% دابەشدەكرێت، لە كاتێكدا بەڵگەی تەواو لەبەردەستە كە داھاتی ناوخۆو نەوت و خاڵە سنوورییەكان لەگەڵ ئەو پارەیەی لە بەغداد دێت بەشی مووچە دەكات بەبێ لێبڕین."
غالب موحەمەدو سەركەوت شەمسەدین داواش لە موستەفا كازمی دەكەن "چاودێرییەكی ووردی ئەو پارەیە بكەن كە ڕەوانەی ھەرێمی كوردستانی دەكەن كە دەبێت تەنیا بۆ مووچە بەكاربھێنرێت، ھەروەھا دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ رابسپێرن بۆ ووردبینی تەواوی داھاتی ناوخۆی هەرێم."
هەروەها داواش دەكەن لەكاتی ئەنجامدانێكی هەر رێككەوتنێكدا لەگەڵ هەرێم، مەرجی یەكەمی حكوومەتی عێراق دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بێت لە كاتی خۆیداو بەبێ هیچ لێبڕینێك.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە