پەیامی کورد … مافیای خەڵوزی سەربە سپای پاسداران، دارستانەکانی مەریوانی تاڵان دەکات
لەچەند ساڵی ڕابردوودا مافیای خەڵوزی سەر بە سپای پاسدارانەوە، دارەکانی ناوچەیان بنبڕ کردووە و ناوچە بووەتە جێگەی غاردانی قاچاخچی خەلووزی مەریوان، بۆ پارێزگاکانی دەوروبەری.
بە وتەی سەرچاوە خۆجێئیەکان، لە گوندەکانی "سێف ژووروو، هەنجیران، گاگڵ، پێلە، گومارەلەنگ، دهرهپەمان، دووپلورە، چاڵی سوور و ...." و چەندین گوندی دیکە، مافیای خەڵووز کە چەند کەسێکی ناسراو و سەربە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامین بە بێ یەک و دوو، هەموو دارستانەکانی مەریوانیانیان خستۆتە ژێر ڕکێفی دزی و تاڵان و بردن و سووتاندن.
بە وتەی چالاکێکی ژینگەڤانی شاری مەریوان: "سەرەڕای چەندین جار سکاڵا تۆمارکردن دژی ئەم کەسانە، هیچ دەزگا و هیچ لایەنێک پاڵپشتی خەڵکی ناکەن و تاڵانکردنی سەروەت و سامانی نەتەوەکەمان بە ڕەوا دەزانن و سوورن لە سەر کاولکردنی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە