ئەمڕۆ هەر سێ سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە کە بەرهەم ساڵح یش تێدا بەشدارە

ئەمڕۆ هەر سێ سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە کە بەرهەم ساڵح یش تێدا بەشدارە

پەیامی کورد    ...    ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو کۆبوونەوە رێکدەخات، کۆبوونەوەی یەکەم لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان و حکوومەت دەبێت، کۆبوونەوەی دووەمیش لەگەڵ کەسی یەکەمی حیزبەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت و سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکایەتییەکانی حکوومەت و پەرلەمانیش تێیدا بەشدار دەبن و بۆ ئەو مەبەستەش ئێوارەی دوێنێ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر.

بڕیاره‌ پاش كه‌مێكی دیكه‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌ و دواتریش هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌. 

به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دۆخی عێراق و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە